به‌ڤيديۆ.. پۆتين بەدەست كچێكه‌وه گیری خواردووە
راهێنان ده‌كات
K24 هه‌ولێر
سه‌رۆكى رووسيا به‌شدارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى رووسيا خه‌ريكى راهێنانى "جودۆيه".
ماڵپه‌رى "رووسيا اليوم" (RT) پارچه ڤيديۆييه‌كى، بڵاوكردووه‌ته‌وه تێيدا ڤلاديمێر پۆتين، سه‌رۆكى رووسيا، به‌شدارى له راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى يارى "جودۆ" له رووسيا ده‌كات.
هه‌روه‌كو له ڤيديۆيه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆك رووسيا، جلى يارى جۆدۆى له‌به‌ركردووه، خه‌ريكه له‌گه‌ڵ راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى رووسيا راهێنان ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه بڵاويشكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆك رووسيا پێشتر له يارى جۆدۆدا گه‌يشتووه‌ته پشتێنى ره‌ش و هه‌ر له‌منداڵيشه‌وه زۆر حه‌زى به‌و يارييه كردووه.
جودۆ، هونه‌رێكى جه‌نگى مۆدێرن و يارييه‌كى ئۆڵۆمپيه، له‌ساڵى 1882 له‌لايه‌ن "جيگۆرۆ كانۆ" له يابان داهێنراوه.