ئیبراھیم خەلیل دەكرێتەوە
دواى 22 رۆژ له داخرانى بڕياره بكرێته‌وه.
K24 – زاخۆ:
دەروازەی سنووری ئیبرھیم خەلیلی نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا دوای ئەوەی لە كانوونی یەكەمى رابردوو، داخرا، دواى 22 رۆژ له داخرانى بڕياره بكرێته‌وه.
ده‌روازەی ئیبراھیم خەلیل، رێگاى سەرەكی بازرگانیيه لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و توركیا، بەھۆی زیادبوونی ئاڵۆزیيەكانی باكووری كوردستان و قەدەغەی ھاتووچۆ له شاره كوردييه‌كانى باكووری كوردستان لە 14 كانوونی یەكەم/ ديسه‌مبه‌رى 2015، بە بڕیاری پارێزگاری شرنا‌خ داخرابوو.
بولێنت توفه‌كچى، وەزیری بازرگانی و گومرگی توركیا رایگەیاند، ئەوان لەسەر رێگای ئەو دەروازه‌یە لێكۆڵینەوەیان كردووە، بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ كە دانرابوو، ده‌روازه‌كه داخرابوو، به‌ىه‌ڵام بڕياره سبەى و دووسبەی كۆتايى به‌و ره‌وشه بهێنرێت و هاتوچۆ ئاسايبكرێته‌وه.
دوای ئەوەی دەروازەی ئيبراھیم خەلیل ده‌كرێته‌وه، لە دەستپێكدا بڕياره 500 بارھەڵگری توركیا دەربازی ھەرێمی كوردستان ببن. هه‌روه‌ها 750 بارھەڵگریش لە ھەرێمی كوردستانه‌وه دەربازی توركیا دەبن.
بە گوێرەی ئامارە فەرمیيەكان، ساڵانە بە بڕی 8 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕ لە نێوان ئەنقەرە و ھەولێر لە رێگای دەروازەی ئیبراھیم خەلیله‌وه دەكرێت.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا جێگرى به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى سنوورى ده‌روازه‌ى ئيبراهيم خه‌ليل، موحه‌ممه‌د تاهير رايگه‌ياند، به هۆى داخرانى ئه‌و ده‌روازه‌يه‌وه رۆژانه يه‌ك مليۆن دۆلار زيان به‌ر هه‌رێمى كوردستان كه‌وتووه.
روونيشيكرده‌وه، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌وه به‌رده‌وام هه‌وڵيداوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن و ده‌روازه‌كه بكرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆ به‌رده‌ست نه‌بووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد، پێش ئه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه دابخرێت، رۆژانه 500 بارهه‌ڵگر هاتوچۆيان ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به واده‌ى كردنه‌وه‌شى گوتى: "هێشتا زانيارى وردمان له‌به‌رده‌ستدا نييه".