ناسا نزيكترين وێنه‌كانى هه‌ساره‌ى پلۆتۆ بڵاو ده‌كاته‌وه
دواى بڕينى پێنج مليار كليۆمه‌تر پێى گه‌يشت
K24 – ھەولێر
ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكى چه‌ند وێنه‌يه‌كى هه‌ساره‌ى پلۆتۆى بڵاوكرده‌وه كه دواى بڕينى پێنج مليار كليۆمه‌تر پێى گه‌يشت.
ئاژاسنى بۆشايگه‌رى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكى، دواى ئه‌وه‌ى دۆزه‌ره‌وه‌يه‌كى ئاسمانى نارده بۆشايى ئاسمان بۆ گه‌يشتن به هه‌ساره‌ى پلۆتۆ، پاش نۆ ساڵ و حه‌وت مانگ به‌رێگاوه‌بوون، به‌جۆرێك پێنج مليار كيلۆمه‌ترى بڕى، تا گه‌يشته ئه‌و هه‌ساره‌يه.