بومهلهرزهيهك چوار وڵات ده‌هه‌ژێنێ
به‌وهۆيه‌وه 215 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا
K24- ژوورى هه‌واڵ
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7.5 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له باشوورى ئاسيا چوار وڵات ده‌هه‌ژێنێ و به‌وهۆيه‌وه 215 كه‌س گيانيان له ده‌ستدا.
په‌يمانگه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ روانگه‌ى بوومه‌له‌رزه رايده‌گه‌يه‌نێ ده‌ستپێكى دروستبوونى بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌ره‌تا له ناوه‌ندى چياكانى بدخشان له ئه‌فغانستان بووه و به‌وهۆيه‌وه كاريگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر وڵاتانى هيند و پاكستان و تاجيكستان.
دوێنى دووشه‌ممه (27.10.2015) په‌يمانگه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ روانگه‌ى بوومه‌له‌رزه رايگه‌ياند بومهلهرزهيهك له ناوه‌ندى چياكانى بدخشان له باكوورى رۆژهه‌ڵاتى ئهفعاسنان به دوورى 213.5 كيلۆمه‌تر ده‌ستى پێ كرد به‌جۆريك كاريگه‌رى كرده سه‌ر وڵاتان هيند، پاكستان و تاجيكستان.
له‌لايه‌كى ديكه‌وه ماڵپه‌رى "بى بى سى"، بڵاويكردووه‌ته‌وه كه به‌هۆى ئه‌و بوومهلهرزهيهوه 215 كه‌س گيانيان له ده‌ستداوه و به‌سه‌دان كه‌سيش برينداربوون، بوومه‌له‌رزه‌كه به‌جۆرێك بووه كه ماوه‌يه‌كى زۆرى خهياندووهو هه‌زاران كه‌س له وڵاتانى هيندستان و ئه‌فغانستان و پاكستان و تاجيكستان هاتوونه‌ته سه‌ر شۆسته‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه ته‌نيا له ئه‌فغانستان 63 كه‌س و له پاكستانيش 152 كه‌س گيانيان له ده‌ستداوه و 950 كه‌سيش برينداربوون، زياتر له 1500 خانووش له ناوچه جياجياكاندا رووخاون.
روونيشى كرده‌وه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌يه بووه‌ته هۆی بڕینی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندیكردنی و هێڵه‌كانی كاره‌با له زۆر ناوچه‌ی ئه‌فغانستان، پاكستان، هيند و تاجيكستان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه له وڵاتانى هيند و تاجيكستان، ته‌نيا زيانى ماديى به‌ر خانوو و باڵاخانهكانيان كه‌وتووه و هيچ زيانێكى گيانى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ساته‌وه‌ختى ده‌ستپێكى بوومه‌له‌رزه‌كه له‌م ڤيدۆيهيهى خواره‌وه ببينه: