له‌ساته‌وه‌ختى تێكردنى به‌نزين چى روويدا
به‌هۆى هه‌ڵه‌يه‌كى بچووكهوهيه
ژنێك له يه‌كێك له وێستگه‌كانى بهنزينخانهى رووسيا، خه‌ريكى پڕكردنه‌وه‌ى تانكى ئۆتۆمبێلهكهيهتى، به‌ڵام له‌ناكاو گڕ ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ 6ى كانونى دووه‌م/ يه‌نايه‌رى 2016 ماڵپه‌رى "رووسيا اليوم" (RT)، پارچه ڤيديۆيه‌كى بڵاوكرده‌وه، تێيدا ژنێك له يه‌كێك له وێستگه‌كانى بهنزينخانهى شارى "سۆرگوتى" ناوه‌ندى رووسيا، خه‌ريكى تێكردنى بهنزينه بۆ ناو تانكى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا چهرخێكى ئاگريشى به‌ده‌سته‌وه‌يه، خه‌ريكى داگيرسانيهتى، هه‌ر بۆيه له‌ناكاو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى گڕ ده‌گرێت.
خاوه‌نى ئه‌و بهنزينخانهيهش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان هه‌موو رێنمايى و ئامۆژگارييهكيان له شوێنه جياجياكانى ناو به‌نزينخانه هه‌ڵواسيوه، به‌ڵام ئه‌و ژنه وه‌ك پێويست بايه‌خى پێ نه‌داوه.
له هه‌مووى سه‌يرتر، ئه‌و كه‌سه‌ى وێنه‌ى ڤيدۆيى ئه‌و ژنه‌ى گرتووه، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆيه‌تى و هيچ هه‌وڵێك نادات بۆ ئه‌وه‌ى يارمه‌تى بدات ئاگره‌كه بكوژێنێته‌وه.