كۆمه‌ڵێك خوێندكارى زانكۆ ئۆتۆمبێلێكى كاره‌بايى دروست ده‌كه‌ن
7 خوێندكارى توركى، به يارمه‌تى ده‌زگاى توێژنه‌يوه‌ى زانست و ته‌كنه‌لۆژياى توركيى، هه‌ڵده‌ستن به دروستى كردنى ئۆتۆمبێلێكى كاره‌بايى، به‌جۆرێك تێچووى ئه‌و ئۆتۆمبێله 10 هه‌زار ليره‌ى توركى بووه كه ده‌كاته 3700 دۆلارى ئه‌مه‌ريكى.
K24- ژوورى هه‌واڵ

ئه‌و ئۆتۆمبێله ته‌نيا جێگه‌ى دوو سه‌رنشينى ده‌بێته‌وه، نزيكه‌ى 400 كيلۆگرام ده‌بێت و هێزى خێراييه‌كه‌ى ده‌گاته هێزى خێرايى 26 ئه‌سپ.
ئه‌و خوێندكارانه له به‌شى ئه‌ندازيارى ئۆتۆمبێل له كۆلێژى ته‌كنه‌لۆجياى زانكۆى فورات ده‌خوێنن، به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كردنى توێژينه‌وه‌ى ده‌رچوون بڕيارياندا كه ئۆتۆمبێلێكى له‌و جۆره دروست بكه‌ن، هه‌روه‌كوو يه‌كێك له قوتابيه‌كان ئاماژه‌ى پێده‌دات كه ماوه‌ى دروست كردنى ئه‌و ئۆتۆمبێله سێ مانگى خاياندووه و هه‌موو خه‌رجييه‌كانيشيان له ئه‌ستۆى خۆيان بووه.