خه‌سرۆ گورون به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌سنیشان كرا
K24 ـ هه‌ولێر
كه‌مێك پێش ئێستا له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بریاردرا كه خه‌سرۆ گورون به راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌ست نیشان بكه‌ن.
خه‌سرۆ گورون راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كانی سلێمانی به فه‌رمی بووه رابه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات بۆ به‌شداركردن له جامی كۆنیفا كه بڕیاره له ناوه‌راستی ئه‌مساڵ پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ست پێ بكات.
بریاره جامی كۆنیفای 2016 له هه‌رێمی ئه‌بقازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به‌ڕێوه بچێت
خه‌سرۆ گورون بۆ دووه‌مینجاره ده‌بێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان و پێشتریش له جامی ڤیڤا كه له ماڵته به‌رێوه چوو راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان بووه.