"پێویسته لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی داوای لێبوردن له پێشمه‌رگه بكات"
تۆمه‌ته‌مانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ، تۆمه‌ته‌كانی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات رێكخراوه‌كه به فه‌رمی داوای لێبوردن له هه‌رێمی كوردستان بكات.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی (ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ) له دوایین راپۆرتی خۆیدا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی به خاپووركردنی لادێ عه‌ره‌بنشینه‌كانی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا تۆمه‌تبار كردبوو.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاى موسڵ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌ڵێت: "دوای به‌دواواچوونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته و سه‌ردانی مه‌یدانیمان بۆ ناوچه رزگاكراوه‌كان، هیچ له‌و شتانه‌مان به‌رچاو نه‌كه‌وت كه له راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتوون و پێشمه‌رگه‌یان پێ تۆمه‌تبار كردبوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌نده‌ی به‌رچاو ده‌كه‌وێت، شوێنی شه‌ڕه‌كانه، كه پێشمه‌رگه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش ئه‌نجامیداون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه تا ئێستا رێكخراوی داعش له‌و ناوچانه‌ی تێیاندا ماوه‌ته‌وه، خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌كو قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كارده‌هێنێت و ناوچه‌كانی كردووه‌ته مۆڵگه‌ی سه‌ربازی خۆی.
هه‌روه‌ها ئاشكرای ده‌كات، به‌هۆی كرده‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه و ناچار كردنی خه‌ڵكه‌كه، ده‌یان رۆڵه‌ی هۆزه عه‌ره‌به سووننه‌كانی ناوچه‌كه، له هاوكاریكردنی رێكخراوه‌كه تێوه‌گلاون و ناچاركراون له ریزی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه شه‌ڕ بكه‌ن.
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستانی كردوون، به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات.