یانه‌ی ستاندارد لیگ به‌فه‌رمی ڤاڵدێس ـی گواسته‌وه
K24 ـ هه‌ولێر
ڤیكتۆر ڤاڵدیس گۆڵپارێزی پیشووی یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 18 مانگ له بێئومێدی و مانه‌وه‌ی له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، دواجار به‌شێوه‌ی خواستن په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی یانه‌ی ستاندارد لیگی به‌لژیكی كرد.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ده‌ستپێكی ساڵی 2014 به‌هۆی سه‌ختی پێكانه‌كه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤاڵدێس نوێ نه‌كرده‌وه، به‌مه‌یش ئه‌و گۆڵپارێزه به گرێبه‌ستێكی به‌لاش و سه‌ربه‌ست بۆ ماوه‌ی 18 مانگ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه كرد، به‌ڵام به‌درێژای ساڵی رابردوو و ئه‌مساڵیش ڤاڵدێس هه‌ر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك بینرا.
ڤاڵدێسی ته‌مه‌ن 34 ساڵان ته‌نیا له‌سه‌رده‌می راهێنه‌رایه‌تی لویس ڤان خال 2 جار ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێ درا، به‌مه‌یش ئه‌م گۆڵپارێزه چیتر به‌رگه‌ی په‌راوێزخستنی نه‌گرت و بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵی به‌ده‌رفه‌ت زانی و به‌ره‌و خولی به‌لژیكا كۆچی كرد.