وه‌زاره‌تی نه‌وت: مانگی رابردوو هه‌نارده‌ی باشوور رۆژانه 4 ملیۆن به‌رمیلی تێپه‌ڕاندووه
"یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 29.288 دۆلار فرۆشراوه".

K24 – به‌غدا:
به گوێره‌ی داتاكانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015، رۆژانه عێراق زیاتر له 4 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوور هه‌نارده كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند: "رێژه‌ی مامناوه‌ندی هه‌نارده‌ی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی باشوور له كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر 2015، گه‌یشتووه‌ته 4 ملیۆن و 130 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا".
وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاشكرایكردووه: "رێژه‌ی هه‌نارده‌ی یه‌ك مانگ گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 128 به‌رمیل، له‌وه‌ش، 99ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق: "یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 29.288 دۆلار فرۆشراوه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز