زۆرێك له فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارانن
"بڕینی ده‌رماڵه‌ی پله تایبه‌ته‌كان ده‌بێت كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیشی له‌گه‌ڵدابێت".
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێكی زۆری فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان حكوومه‌ت، مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌و فراكسیۆنانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن: "بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران و بڕینی ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی پله تایبه‌ته‌كان، پشتیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن".
فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان روونیانكردووهتهوه: "ده‌بێت بڕیاره‌كه ته‌نها بڕینی ده‌رماڵه نه‌بێت، به‌ڵكو كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانیشی له‌گه‌ڵدابێت".