بەدلیس..چۆنێتی دروستكردنی بەناوباگترین كەبابی بریان
گوشتی گیسك گونجاوترینە بۆ كەبابی بریان
K24 – بەدلیس:
كەبابی بریان یەكێك لە خواردنە خۆش و جیاوازەكانی شاری بەدلیس لە باكووری كوردستانە، لە نێو تەندوورێك بە قووڵی 3مەتر و پانی مەترێكدا دروستدەكرێت.
گوشتەكە بە قولابێكی درێژەوە دەكرێت و پاشان شۆڕ دەكرێتەوە بۆ ناو تەندوورەكە، سەری تەندوورەكە بە قوڕی سوور سواغ دەدرێت، تا وشك دەبێتەوە.
وشكبوونەوەی قووڕی تەندوورەكە نیشانەی ئامادەبوونی گۆشتەكەیە، گیسك گونجاوترین گۆشتە بۆ كەبابی بریان.