هاوپهيمانێتى نێودهوڵهتى 23 هێرشى ديكه دهكاته سهر داعش
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش 23 هێرشی ئاسمانی دیکەیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سووریا.
K24 – ههولێر:
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژى داعش 23 هێرشی ئاسمانی دیکەیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سووریا.
هێزی هاوپەیمانان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "23 هێرشی دیکەیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش کە 16 لەو هێرشانە لە خاکى عێراقدا و لە نزیک رومادى و مووسڵ ئەنجامدراون، حەوت لە هێرشەکانیش لە سووریا و ئەنجامدراون، کە چەند ئۆتۆمبێل و یەکەی چەکدارانى داعشیان کردووەتە ئامانج.
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان بۆسەر چەکدارانی داعش لە عێراق دەستیپێکرد.