هه‌رێم ده‌یه‌وێت سوود له دراوی یه‌ده‌گی عێراق وه‌رگرێت
"زیاتر له 59 ملیار دۆلار پاره‌ی یه‌ده‌گ له بانكی ناوه‌ندی عێراق هه‌یه"
K24 – دهۆك:
نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: "پێشنیارمكردووه كوتله كوردستانییه‌كان له به‌غدا، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆبینه‌وه".
نه‌جیبه نه‌جیب روونیكرده‌وه: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت، داوا له بانكی ناوه‌ندی بكه‌ین، چۆن له‌و قه‌یرانه یارمه‌تی حكوومه‌تی به‌غدا ده‌دات، به‌وشێوه‌یه یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش بدات".
ئه‌و ئه‌ندامه كورده له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد: "بانكی ناوه‌ندی عێراق زیاتر له 59 ملیار دۆلار دراوی یه‌ده‌گی هه‌یه".