چارەسەری شێرپەنجەی خوێن دۆزرایەوە

بە راگرتنی چالاكی ئەو پڕۆتینە، گەشەی خانە مەترسیدارانە رادەگرێت

K24 – ھەولێر:

پسپۆڕانی ناوەندی توێژینەوەی پزشكی (ڤالتێر ئەند ئەلیزا)ی ئۆسترالیا، بە راگرتنی پرۆتینێك لە جەستەدا، توانیان چارەسەری شێرپەنجەی خوێن (لوسمی میلوئید) بدۆزنەوە.

بەشە جیاوازەكانی جەستەی مرۆڤ سیستەمی كۆنترۆڵیان بۆ رێكوپێكردنی كاری گەشە و زیاد بوونی خانەكانی لەش ھەیە، ئەو سیستەمانەش بە باشترین میكانیزمی پێشگیری لە نەخۆشی ھەژمار دەكرێن.

كاتێك كەسێك تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن (لوسمی) دەبێت، ئەو سیستەمە، دەبێتە ھۆی زیادبوونی رەھای خانە شێرپەنجەییەكان.

پسپۆڕانی ناوەندی توێژینەوەی پزشكی (ڤالتێر ئەند ئەلیزا)ی ئۆسترالیا، توانیویانە پرۆتینێك لە لەشی مرۆڤدا بدۆزنەوە. ئەو پرۆتینە ناوی (Hhex)ە و دەبێتە ھۆی گەشەكردن و زیادبوونی خانە شێرپەنجەییەكانی خوێن (لوسمی)، بەڵام بە راگرتنی چالاكی ئەو پڕۆتینە، گەشەی خانە مەترسیدارانە رادەگرێت.

ئەو جۆرە شێرپەنجەیە بە خێراترین جۆری شێرپەنجەی خوێن ھەژمار دەكرێت و ھیوای ژیان بۆ كەسی تووشبوو بۆ نەخۆشییە 5 ساڵە، تەنانەت ئەگەر چارەسەری كیمیایشی بۆ بكرێت.

پسپۆڕانی ناوەندی توێژینەوەی پزشكی (ڤالتێر ئەند ئەلیزا)ی ئۆسترالیا رایانگەیاندووە: "دەكرێت بە راگرتنی پرۆتینی (Hhex) رێگە لە گەشەی ئەو شێرپەنجەیە بگیرێت".

Fly Erbil Advertisment