گایل مۆنفیس رزگاری بوو

خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌

K24 ـ هه‌ولێر

لە بەردەوامی قۆناخی شازدەی پالەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستورالیا، لەسەر ئاستی پیاوایان، گایل مۆنفیس تێنسزانی فەرەنسی خاوەنی پلەی ٢٣ ریزبەندی جیھانی لە یارییەکی بەھێزدا رووبەرووی ئاندرێ کۆزێنتسۆفی روسی بویەوە، کۆمەلەی یەکەم مۆنفیس توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت، دواتر تێنسزانە روسیەکە توانی یارییەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام کۆمەلەکانی سێیەم و چوارەم توانی جارێکی تر سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

بەم ئەنجامە گایل مۆنفیس توانی پلێتی قۆناخی ھەشتەمی پالەوانیەتی تێنسی کراوەی ئوستەرالیا مسۆگەر بکات, ھەروەھا تێنسزانی روسیش مالئاوایی کرد.

قۆناخی چوارەم تەواو بوو و تەنیا ھەشت تێنسزان ماون بۆ ئەوەی بگەنە یاری پێشکۆتایی و جەنگ لەسەر جامی پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە بکەن.

به‌مه‌یش مۆنفیس هاوشێوه‌ی جۆکۆڤیچ و نیشیکوری و فێدرێر و تۆماس بیردیچ خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەگی کۆتایی ئەمرۆش چوار یاریزانی دیکە پلیتی ئەو قۆناخەیان بڕی.