داڤید فێرێر شكۆی ئیسپانیا گهڕاندهوه
ئهندی مهرای له تێنسزانێكی خاوهن خاكی بردهوه
K24 ـ ههولێر
لە یارییەکی تردا داڤید فێرێر وەک نوێنەری ئیسپانییەکان بۆ قۆناخی چارهگی كۆتایی پاڵهوانییهتیی ئوسترالیای كراوه سەرکەوت.
فێرێر لە یاری قۆناخی چوارەم رووبەرووی جۆن ئیسنەری ئەمریکی بووەوە، یارییەکەشی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لێ بردەوە و بە ئاسانی ئهو تێنسزانه ئهمهریكاییهی تێ پەڕاند.
دواین سەرکەوتوو بۆ قۆناخی داھاتوو ئەندی مەرای بەریتانی دووەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیھان بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر لە بێرنارد تۆمیچی خاوەن خاکی بردەوە و سەرکەوت بۆ فۆناخی داھاتووی پاڵەوانییەتی ئوسترالیای کراوە.