رامیرێز دەچێتە چین
به ڤیدیۆ.. هاندهران باسی ئهو گۆڵه جوانهی رامیرێز دهكهن كه له بارسێلۆنای تۆمار كرد
K24 ـ ههولێر
رامیرێزی ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە گواستنەوەی بۆ ریزی یانەیەکی چینی نزیکبووەتەوە.
رۆژنامەکانی بەریتانیا لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەیاندا، ئاشکرایانکردووە رامیرێز لە گواستنەوەی بۆ ریزی یانەی جیانگسۆی چینی زۆر نزیکبووەتەوە و چاوەڕی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە بکات.
رامیرێز کە لە ساڵی 2010 بەرامبەر نزیکەی 19 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، چاوەڕی دەکرێت بەرامبەر 25 ملیۆن پاوەندی ریزەکانی بلووز بەجێبهێڵێت.
هاندەرانی چێڵسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە رۆیشتنی رامیرێز دڵتەنگن و باسی ئەو گۆڵەی ناوەڕاستکارە بەڕازیلییە دەکەن، کە چەند ساڵی 2012 لە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنای ئیسپانی تۆماریکرد.