ئەو یاریزانەی زۆرترین 3 خاڵی لەNBA ـی تۆمارکردووە
له تۆماركردنی ژمارهیهكی پێوانهیی نزیكه
K24 ـ ههولێر
ستیڤن کۆری لە رێگای پارێزگاریکردنە لە ناسناوی خەڵاتی باشترین یاریزان لە خولی باسکەی ئەمێریکی بۆ یاریزانە پیشەگەرەکان، بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە سەرەتای ساڵەوە پێشکەشی دەکات.
کۆری لەم وەرزەدا سەرلیستی ئەو یاریزانانەی گرتووە کە زۆرترین سێ خاڵی تۆمار بکەن، ژمارەکەی خەیاڵیە و گەیشتووەتە ٢٠٤ سیانی تا ئێستا، ھەروەھا دەبێتە تاکە یاریزانی مێژووی NBA کە بتوانێت بەربەستی ٢٠٠ سێ خاڵی ببرێت لە ماوەی چوار وەرزی لەدوای یەک.
لە خانەی دووەمیش کلای تۆمبسۆنی ھاورێکەی کۆری دێت لە تیپی گۆڵدن ستەیت کە تا ئێستا ١٣٣ سیانی تۆمارکردووە، پێش ھەریەکە لە جەیمس ھاردن و پۆل جۆرجی یاریزانانی ھیوستن رۆکێتیس کەوتووە کە ١٢٢ سێ خاڵیان ھەیە.