جێرڤینیۆ ریزەکانی رۆما جێدەھێڵێت
بهرهو خولی تۆپی پێی چین كۆچ دهكات
K24 ـ ههولێر
جێرڤینیۆی ھێرشبەری یانەی رۆمای ئیتاڵی لە مەشقەکانی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ئامادە نەبوو، ئەمەش بەھۆی سەرقاڵی یاریزانەکە بە گفتوگۆکانی گوێزرانەوەی بۆ یانەیەکی بەشدار لە خولی چینی.
کەناڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ھەمووانی بە ئاشکراکردنی گوێزرانەوەی جێرفینیۆ بۆ یانەی فۆرتۆنی چینی تووشی شۆک کرد، بەپێچەوانهی دەنگۆکانی پێشتر کە باس لەوەکرا دەچێتە یانەی جیانچسۆ سۆنینگی ھەمان وڵات.
راگەیاندنەکانی ئیتاڵیا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بڵاویانکردەوە کە جێرڤینیۆ دەچێتە سۆنینگ، بەڵام سکای ئەمرۆ ئاشکرایکردووە کە ئهستێره كۆتدیڤوارییهكهی رۆما بە کردار دەچێتە چین، بەڵام بۆ یانەی فۆرتۆن.
سکای ئاماژەی بەوەش کردووە جێرڤینیۆ داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە بە خێرایی رەزامەندی لەسەر گواستنەکەی دەرببڕن.
لەلایەن خۆیەوە ئەدریانۆ گالیانی رایگەیاندووە ئەگەر ئەمرۆ ستیفان شەعراوی بگوازنەوە ریزەکانیان ئەوا ئەگەری گواستنەوەی جێرفینیۆ بۆ چین زیاتر دەبێت.