دی رۆسی سڕ دەکرێت

K24 ـ هه‌ولێر

بەهۆی ئەو هەڵسوکەوتەی شەوی رابردوو لە بەرامبەر ماریۆ مانزۆکیچ نواندی، لەوانەیە دانیێلی دی رۆسی بۆ چەند یارییەک سڕ بکرێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لە یاریی نێوان رۆما و یۆڤێنتۆس لە خولەکی 77 دی رۆسی و مانزۆکیچ بەگژیەکدا چوون و دواتر بووە دەمەقەڵیان، بەگوتەی رۆژنامە ئیتاڵییەکە دی رۆسی قسەی ناشرینی بە دی رۆسی گوتووە و لەوانەیە ئەو ناوەراستکارەی رۆما سزا بدرێت.

لاگازێتا رایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە یاساکانی سزادان، لەوانەیە دی رۆسی بۆ مناوەی دوو یاریی سڕ بکرێت و جیالۆرۆسی بۆ دوو یاریی لە تواناکانی بێبەش بێت.