ڤێردەربرێمەن یاریزانێكی یانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا

لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکان بووە

K24 ـ هه‌ولێر

ڤێردەربرێمەن بۆ زیاتر لە دوو مانگ لە تواناکانی بارگفرێدی بێبەش دەبێت.

 یانەی ڤێردەر برێمەنی ئەڵمانی رایگەیاندووە ناوەراستکاری یانەکە فیلیپ بارگفرێدی بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی دوو مانگ لەلاکێشەی سەوز دادەبرێت، بەھۆی ئەو پێکانەی لەیارییەکەیان بەرامبەر شالکێ لە رۆژی یەکشەممە تووشی بوو.

یانە ئەڵمانیاییه‌کە روونیشیکردووەتەوە ئه‌و یاریزانه‌ لە ئەژنۆی راستی تووشی پێکانێک بووە و لەم ھەفتەیەدا نەشتەرگەریی بۆ ده‌كرێت.