به ڤیدیۆ.. رۆناڵدینهۆ له مردن رزگاری بوو
K24 ـ هه‌ولێر
رۆناڵدینهۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل، له گه‌شتێكی به‌ره‌و وڵاتی هیندستان تووشی رووداوێكی سه‌یر ده‌بێت و له مردن رزگاری ده‌بێت.
رۆناڵدینهۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵان سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌كی وه‌رزشی له شاری كۆزیكۆدی هیندستان ده‌كات، دواتر له كاتی گه‌رانه‌وه‌یدا هه‌ودارێكی زۆر له ده‌وری كۆده‌بێته‌وه، پۆلیس به زه‌حمه‌ت ئه‌و یاریزانه له ده‌ستی هه‌ودارانی رزگار ده‌كات و به شۆفێرێكی تایبه‌ت به‌رێی ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سواربوون و جووله‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ستوونێكی ترافیكێكی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م ته‌كسییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رزه‌وی و نزیك بوو له‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا بكه‌وێت كه رۆناڵدینهۆی هه‌ڵگرت بوو.