سێرینا بهسهر شۆخهكهی رووسیادا سهركهوت
K24 ـ ههولێر
خانمە تێنسزانە ئەمێریكیەكە بەردەوامە لە سەركەوتنەكانی و لە قۆناخی چارەگی کۆتایی ئوستوڕالیای كراوە سەركەوتنی بەسەر ماریا شاراپۆڤای خانمە تێنسزانە شۆخ و شەنگەکەی ڕوسیا تۆمار كرد و خۆی دەربازی یاری كۆتایی كرد
سێرینا ویلیامزی پۆڵێنكراوی یەكەمی خانمەتێنسزانەكانی جیھان لەیاریەكی بەھێزدا ڕوبەڕووی ماریا شاراپۆڤای پێنجەمین خانمە تێنسزانی جیھان بووەوە و یاریەكەشی بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لێ بردەوە.
ئەنجامی كۆمەڵەكانیش شەش چوار و شەش یەك بوون.
بەم سەركەوتنەش گەوھەرە ڕەشەكەی ئەمێریكا خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی و هەنگاوێکی دیکە لە پارێزگاریکردن لە ناسناوی ساڵی رابردووی نزیک بووەوە.