رادڤانیسكا بهرهنگاری سێرینا دهبێتهوه
K24 ـ ههولێر
لە قۆناخی پێشکۆتایی سێرینا ویلیامز رووبەڕووی ئاجنێسکا رادڤانسکا دەبێتەوە، کە ئەویش لەلای خۆیەوە لە قۆناخی چارەگی کۆتایی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
خانمەتێنسزانە پۆلەندییەکە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە کارلا سوارێز ناڤارۆی خانمە تێنسزانی بردەوە، کە ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکە شەش یەک و شەش سێ بوون.
رادڤانسکای چوارەمی پۆلینی خانمەتێنسزانەکانی جیهان بەم بردنەوەیەی قۆناخی چارەگی کۆتایی تێپەڕاند و لە پێشکۆتایی رووبەڕووی ویلیامزی پاڵەوان دەبێتەوە.