یۆرگن كلوب خهونهكهی نههاته دی
یانهی لیڤهرپوول له رازیكردنی یانهی شاختاری شكستی خوارد
.jpg)
K24 ـ ههولێر
جارێکی دیکە لیڤەرپوول لە پێناو دەستبەرداربوون لە ئەلێکیس تێکسێرای ھێرشبەری برازیلی، لە رازیکردنی کارگێری شاختار دۆنێتسکی ئۆکرانی سەرکەوتوو نەبووز
لیڤەرپوول بەسەرکردایەتی یۆرگن کڵوب ئامانجیەتی ریزەکانی پێشەوەی بە ھێرشبەرێکی نوێ بەھێزبکات، بەڵام یەکەم ئامانجیان کە یاریزانە ٢٦ ساڵیەکە بوو رەتکرایەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە کە شاختار کە چەند رۆژێک بەر لە ئێستا ٢٥ ملیۆن پاوەندی ریدزی رەتکردەوە بۆ ئەم یاریزانە، سەرلەنوێ گرێبەستێکی ھەمان یانەی رەتکردەوە، بەڵام گرێبەستەکەی دووەم ٢٨ ملیۆن پاوەند بوو.
لەلایەن خۆیەوە شاختار ئامادە نییە بە کەمتر لە ٤٠ ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئەم یاریزانە ببێت، ھەرچەندە چەندە راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە خودی یاریزانەکە ئارەزوو دەکات گرێبەستەکە تەواو بکرێت.