هه‌واڵێكی خۆش بۆ دوو یانه‌گه‌وره‌كه‌ی مه‌درید

سەرۆکی جێبەجێ کاری لالیگا: "سزاکەی سەر ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید لادەبرێت"

K24 ـ هه‌ولێر

خافێر تیباس، سەرۆکی جێبەجێکاری لالیگا رای گەیاند كه‌ ئەکادیمیای ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدرید یەکێکن لە باشترین ئەکادیمیایەکان لە ئەوروپا و بەشێوەیەکی تەندروست مامەڵە لەگەڵ یاریزانە منداڵەکان دەکەن و ھیچ کاتێکیش بازرگانیان پێوە ناکەن.

ھەروەھا تێباس گوتیشی: ئەو سزایەی سەر ئەو دوو یانە مەدریدییە لە ماوەیەکی کورت لەسەریان لادەبرێت و دەتوانن ھەردوو یانە یاریزان بکرن. 

ھەروەھا تێباس ئاماژەشی بەوەدا کە فیفا خۆی رێگای بەو جۆرە مامەڵەکردنە داوە لە وڵاتانی ئاسیا و ئەورووپا، یانەی ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدریدیش بەھەمان رێساکانی فیفاوە کاریان کردووە .

بەر لە چەند ھەفتەیەک، فیفا سزای یانەی ریال مەدرید و ئاتلەتیکۆ مەدریدیدا بەوەی کە بەنایاسایی گرێبەستیان لەگەڵ یاریزانی خوار تەمەن ١٨ ساڵانەوە کردووە، هه‌ڵبه‌ت فیفا سزای سڕکردنی ئەو دوو یانەیەی دا لە مۆرکردنی ھیچ گرێبەستێک لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینەی ٢٠١٦ و گواستنەوەی زستانەی ٢٠١٧.