چه‌ندان میدیای دیكه‌ی جیهان باسی راپۆرته‌كه‌ی كوردستان24 ده‌كه‌ن

راپۆرتێکی کوردستان٢٤ میدیا جیهانییەکانی تەنیوەتەوە و لە زۆربەی میدیا بەناوبانگەکانی دونیا باس باسی راپۆرتێکی ئالان حوسێنی پەیامنێری کوردستان٢٤ دەکرێت.

رۆژنامەکانی ئیندیپێندێت، دەیلی میرەر، زە سەن، جۆی بە مانشێتی گەورە نووسیویانە ئەو منداڵەی درێسێکی عەلەگەی پۆشیوە و هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕیت، کوردە و لە کەناڵی کوردستان٢٤ یەکەم میدیا بوو ئەو منداڵەی دۆزییەوە.

رۆژنامەی ئیندیپێندێت بە مانشێتێکی گەورە نووسیویەتی 'کەناڵێکی کوردی مێسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە'.

هەرچی رۆژنامەی دەیلی مەیلیشە، بە هاوکاری کوردستان٢٤ دیمانەیەکی لەگەڵ مێسییەیەکی دهۆک کردووە و ئەو منداڵەی وەکو خاوەنی درێسە عەلاگەکە ناساندووە و هەواڵەکەی کوردستان٢٤ی پشتڕاستکردووەتەوە.

تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی لە ماڵپەڕەکەیدا بە پشتبەستن بە راپۆرتەکەی کوردستان٢٤ رایگەیاندووە، ئەو مێسییەی هەمووان بەدوایدا دەگەڕێن، خەڵکی دهۆکە و ناوی هومەن عەلی ئەحمەدە، سکای نیوز کوردستان٢٤ی بە سەرچاوەی یەکەمی ئەو هەواڵە ناساندووە و نووسیویەتی کەناڵێکی کوردی میسییەکەی دهۆکی دۆزییەوە.

راپۆرتەکەی کوردستان٢٤ لەبارەی لیۆیەکەی دهۆکەوە، گەیشتووەتە هۆڵەنداش، رۆژنامەی دێ تەلەغراف کە باشترین و بەناوبانگترین رۆژنامەی هۆڵەندییە، نووسیویەتی 'مێسییەکی بچووک لە کوردستانە، ئەو منداڵەی هەموو جیهانی سەرقاڵکردووە، دواجار کوردستان٢٤ توانی بیدۆزێتەوە.

هەرچی ماڵپەڕانی ئێن بی سی ئەمریکی و ١٠١ گرێت گۆڵسی جیهانیشن، گرنگیان بەو هەواڵە داوە و ئەوانیش لە سوودوەرگرتن لە راپۆرت و زانیارییەکانی کوردستان٢ بیبەڕیی نەبووینە.

لەسەر ئاستی میدیا ئیتاڵییەکانیش، رۆژنامەکانی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت، کۆرێری دیکۆ سپۆرت و تۆتۆ سپۆرت کە رۆژانە میدیا کوردییەکان وەکو سەرچاوە بۆ دەستکەوتنی هەواڵەکانی سێریا ئەی و ئیتاڵیا سوودیان لێ وەردەگرن، کوردستان٢٤یان وەکو سەرچاوەی هەواڵەکەی مێسی هەژمارکردووە و نووسیویانە، میدیایەکی کوردی ئەو منداڵەی دۆزییەوە کە هەموو میدیاکانی جیهان بەدوایدا دەگەڕێن.

میدیا ئیسپانییەکانیش لە سوودوەرگرتن لە راپۆرتەکەی کوردستان٢٤ بێبەریی نەبوون و ئەوانیش راپۆرتەکەی ئالان حوسێنی پەیامنێری کوردستان٢٤یان داناوە و نووسیویانە مێسییە بچکۆڵانەکە خەڵکی کوردستانە و لە شاری دهۆک دەژی، رۆژنامەکانی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ و ئاس وێنەکانی هومەنیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیان بە ناوی کوردستان٢٤ کردووە.

لەسەر ئاستی میدیا عەرەبییەکاندا، ماڵپەڕانی رووسیا ئەلیەوم و ئەلعەرەبییە و کوورە یۆرۆ سپۆرت و ئێم بی سی و های کوورەش بۆ بڵاوکردنەوەی ناسنامەی میسییە بچکۆڵانەکە سوودیان لە کوردستان٢٤ وەرگرتووە و نووسیویانە، ناسنامەی ئەو منداڵەی درێسیكی مێسی بە عەلاگەر دروستکردبوو، لەلایەن کەناڵێکی کوردی ئاشکراکرا و ڤیدیۆی دیمانەی کوردستان٢٤یان لەگەڵ مێسییەکەی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و کوردستان٢٤یان وەکو سەرچاوەی خۆیان بەکارهێناوە. کە ماڵپەڕی رووسیا ئەلیەوم نووسیویەتی 'کوردستان٢٤ سەرکەوتووبوو لەوەی مێسییەکەی دهۆک بدۆزێتەوە و ئەو منداڵە ١٠ ساڵانە لە کوردستان دەژی.

میسییەکەی دهۆک ئەوندە ناوبانگی دەرکردووە، وای لێهاتووە منداڵانی جیهان لاسایی دەکەنەوە و ئەو درێسەی هومەن لەبەر هەژاریی بۆ خۆی دروستکردبوو، ئەوان بۆ جوانی و خۆشیی دروستی دەکەن.