یەکێتی ئەوروپا داوای راگرتنی شەڕ لە باکووری کوردستان دەکات
"یەکێتی ئەوروبا بە وردی چاودێری رەوشی باکووری کوردستان دەکات".
K24 - ئەنقەرە:
بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،فریدریکا موگرینی داوایكرد: "بە زووترین كات شەڕ و توند‌و تیژی لە باکووری کوردستان رابگیرێت".
به‌رپرسی كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا،مولود چاوش ئۆغلو، كۆبوویه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیشدا گوتی: "یەکێتی ئەوروپا بە وردی چاودێری رەوشی باکووری کوردستان دەکات و ئیدانەی ھەموو جورە کارێکی توندوتیژیش دەکات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بەرپرسی کۆمیتەی چاودێریکردنی سیاسەتی دەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا،جوھانز ھان، داوای له لایه‌نه ناكۆكه‌كان كرد له توركیا: "رەوشی باکووری کوردستان ئارام بکەنەوە و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پڕوسەی ئاشتی جارێکی‌تر دەست پێبکەنەوە".