یۆرگن كلوب به‌ یاریزانێكی یانه‌كه‌ی سه‌رسامه‌

به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی ئه‌و یاریزانه‌، کریستیان بێنتیکی فه‌رامۆش كراوه‌

K24 ـ هه‌ولێر

یۆرگن کڵوب بەرێوەبەری ھونەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتیدەکاتەوە کە رۆبێرتۆ فێرمینۆ تواناکانی خۆی سەلماندووە بەوەی ھێرشبەرێکی مەترسیدارە و دەتوانێت گۆڵ تۆماربکات.

فێرمینۆ لەیارییەکەی لیڤەرپوول بەرامبەر نۆریچ سیتی لە شەممەی رابردوو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات، ھەروەھا چەند رۆژێکیش پێش ئەو یارییە دوو گۆڵی بەرامبەر ئارسێناڵ تۆمارکرد.

ئەم یاریزانە به‌ڕازیلیە دوای ئەوەی بەرامبەر ٢١ ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرپوولەوە کرد، لەلایەن راھێنەرەوە لەسەر ئەستۆی کریستیان بێنتیکی ھێرشبەری بەلجیکایی لە یارییەکان بەشداری پێدەکرێت.