له خولی نایابی عێراق، هه‌ولێر و حدود به یه‌ك ده‌گه‌ن
مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی هه‌ولێره
K24 ـ هه‌ولێر
له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی حدود گه‌شتی به‌غدای كردووه كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كات 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ رووبه‌ڕووی ئه‌و یانه‌یه ببێته‌وه.
ئه‌م یارییه له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق كه یانه‌ی هه‌ولێر كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه ده‌بێت، سبه‌یش هه‌ولێرییه‌كان ده‌رفه‌تێكی باشیان له به‌رده‌مه كه خراپی بارودۆخی یانه‌ی حدود بقۆزێته‌وه و به 3 خاڵی یارییه‌كه‌وه بۆ هه‌ولێر بگه‌رێنه‌وه، به‌وپێیه‌ی حدود ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كردووه و له كۆی 12 یاریی ته‌نیا 10 خاڵی كۆكردۆته‌وه و له خانه‌ی پێشكۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره.
له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 12 یاری، 18 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ده‌بینرێت، تیپه‌كه‌ی سائیر ئه‌حمه‌دی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر چاویان له‌وه‌یه بۆ خانه‌كانی سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان هه‌ڵبكشێن، چونكه ئه‌گه‌ر له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه له خه‌ونی گه‌یشتنیان به قۆناخی دووه‌می خوله‌كه بێبه‌ش ده‌بن.
یانه‌ی حدود ئه‌مساڵ، پێنجه‌مین وه‌رزه كه به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات، به‌رده‌وامیش به‌شی ئه‌و یانه‌یه له به‌رانبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر شكست بووه، به‌وپێیه‌ی له كۆی 5 یاری له به‌رانبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر، چوار یاریی دۆڕاندووه و له یارییه‌كیش یه‌كسانبووه.
ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی عێراق:
1ـ قوه‌ی جه‌وییه 22 خاڵ
2ـ مینا 20 خاڵ
3ـ زاخۆ 20 خاڵ
4ـ نه‌جه‌ف 19 خاڵ
5ـ هه‌ولێر 18 خاڵ
6ـ ئه‌مانه‌ی به‌غدا
7ـ شورته 14 خاڵ
8ـ كه‌ربه‌لا 13 خاڵ
9ـ حدود 10 خاڵ
10ـ سناعه 4 خاڵ
خولی نایابی تۆپی پێ عێراق ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 20 یانه و به‌شێوازی دووكۆمه‌ڵه به‌رێوه ده‌چێت، له هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك 4 یانه بۆ قۆناخی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون.