تێنسزانێكی به‌ریتانیا خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی پیشكۆتایی

له‌ یاریی پێشكۆتاییدا رووبه‌ڕووی كێربه‌ر ده‌بێته‌وه‌

K24 ـ هه‌ولێر

لە پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌، لەسەر ئاستی خانمان جوانا کۆنتای بەریتانی ھاوشانی کێربەر خۆی گەیاندە یاری پێش کۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی میلبۆرن.

جوانا كه‌ له‌ ریزبه‌ندی 47ـه‌مینی پۆلینكراوانی جیهانه‌، رووبەرووی تێنسزانی چینی شوای چانگ بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە ھەردوو سێتەکەیش جوانای بەریتانی ھیچ ئەستەمییەکی نەبینی و بە ئەنجامی شەش چوار و شەش یەک لە خانمە تێنسزانە چینییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چوارگۆشەی زێرین.

له‌ ئێستادا پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه‌ گه‌یشتۆته‌ قۆناخی پێشكۆتایی، ئه‌م قۆناخه‌یش به‌یه‌كگه‌یشتنی (سێرینا ـ رادڤانیسكا)، (جوانا كۆنتا ـ كێربه‌ر)ـی ڵێده‌كه‌وێته‌وه‌ و براوه‌ی هه‌ریه‌ك له‌و دوویارییه‌ له‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانییه‌تیی میلبۆرنی 2016 رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.