ئهدێبایۆر دیسان یانهكهی گۆڕی
یانهی كریستال پاڵاسیش تاقی دهكاتهوه
K24 ـ ههولێر
ئیمانوێل ئەدیبایۆری یاریزانی پێشووتری ریال مەدرید پەیوەندی بە کریستاڵ پاڵاسەوە کرد.
ئەمرۆ چوارشەممە یانەی کریستاڵ پاڵاسی ئینگلیزی بە فەرمی گواستنەوەی ھێرشبەری تۆگۆیی ئیمانوێل ئەدیبایۆری بۆ ریزەکانی راگەیاند.
لەماوەی رابردوو ئەدیبایۆر و تۆتێنھام بە رەزەامەندی ھەردوو لا گرێبەستەکەی نێوانیان ھەڵوەشاندەوە و بەمەش یاریزانەکە ئازاد بوو لە پەیوەندیکردن بەھەر یانەیەک.
ئالان باردیۆ بەرێوەبەری ھونەری کریستاڵ پاڵاس ھیوادارە ئەم یاریزانە ٣١ ساڵیە کێشەکانی ھیڵی ھێرشبردنی تیپەکەیان چارەسەر بکات بەھۆی ئەو ئەزموونەی لەگەڵ گەورە یانەکانی ھەیەتی.
ئەدیبایۆر کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئارسیناڵ, مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید کردووە لە وەرزی رابردوو تەنھا ١٧ خولەک یاری بۆ تۆتێنھام کرد.