مێسی + رۆناڵدۆ= ٩٩٩ گۆڵ لە ١٣٨٤

ئامارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ باره‌ی دوو ئه‌ستێره‌كه‌

K24 ـ هه‌ولێر

ئەو ژمارە گۆڵانەی ھەردوو ئەستێرەی یەکەمی جیھان تۆماریان کردوون لە جیھانێکی دیکەدان، گەیشتن بەم ژمارە بەرزە رەنگە پێویستی بە موعجیزەیەکی ھاوشێوەی خۆیان بێت.

ئەم دوو ئەستێرەیەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید بەیەکەوە ٩٩٩ گۆڵیان لە ١٣٨٤ یاری فەرمی تۆمارکردووە، چ لەگەڵ یانەکانیان یان ھەڵبژاردەکانیان، ئەمرۆش ئەگەر مێسی گۆڵێک بەرامبەر بلباو تۆماربکات ئەوا ژمارەکە دەگاتە ١٠٠٠ گۆڵ.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەستپێکی کاروانی یاریکردنییەوە لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەوە تا ئێستا بە ھەڵبژاردەکەشیەوە ٥١٨ گۆڵی لە ٧٧٣ یاری تۆمارکردووە، لەبەرامبەردا مێسی خاوەنی ٤٨١ گۆڵە لە ٦١١ یاری.