دێوه‌زمه‌كه شۆخ و شه‌نگه‌كه‌ی پڵشیاندهوه
بۆ جاری حهوتهمین خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی میلبۆرن
k24 ـ هه‌ولێر
لە قۆناخی پێشکۆتایی ئوستڕاڵیای کراوەدا، لەسەر ئاستی خانماندا سێرینا ویلیامز لە ئاجنێسکا رادڤانسکای بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە.
ویلیامز بە دوو کۆمڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامی شەش سفر و شەش چوار لە رادڤانسکای بردەوە بۆ جاری حەوتەمین خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی ئوستراڵیای کراوە و تەنیا بە ٦٤ خولەک یارییەکەی لە بەرامبەر خانمەتێنسزانە پۆڵەندییەکە تەواوکرد.
سێرینا پێشتر حەوت جار بووەتە پاڵەوانی ئوستڕاڵیای کراوە و هیچ فیناڵێکی ئەو پاڵەوانیەتییەی نەدۆڕاندووە.
سیرینا به‌هه‌موو مانا و پێوه‌ره‌كان بیڕكابهره و له ئێستاشدا له نازناوی 22ـه‌مینی گراند سلامی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانێت ئه‌و كاره بكات ئه‌وا ڕیكۆرده ئهفسانهییهكی شتیڤی گراف ـی ئه‌فسانه‌ی تێنسی كچانه یه‌كسان ده‌كاته‌وه.