له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی ده‌ست، ماتادۆره‌كان رووسه‌كانیان تێكشكاند

k24 ـ هه‌ولێر

لە پاڵەوانییەتیی ئەورووپا بۆ تۆپی دەست و لە قۆناخی پێشکۆتاییدا، ھەڵبژاردەی ئیسپانیا سەرکەوتنی بەدەست ھێنا.

ئیسپانیا لە سێیەمین یاری خۆی لە پاڵەوانییەتییەکە رووبەرووی ھەڵبژاردەی رووسیا بووەوە.

لە گێمی یەکەمی یارییەکە ھەڵبژاردەی رووسیا بە ئەنجامی ١٢ گۆڵ بەرامبەر ١١ گۆڵ بەسەر ھەڵبژاردەی لارۆخا سەرکەوت.

بەڵام لە گێمی دووەم و لە دوا چرکەکان ھەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی بە ئەنجامی ٢٥ گۆڵ بەرامبەر ٢٣ گۆڵ بردنەوەی بەدەست ھێنا.

بەو ئەنجامەش ئیسپانیا لە کۆمەڵەی دووەم بە کۆکردنەوەی ٦ خاڵ ھاتە پلەی سێیەم و ھەڵبژاردەی روسیاش تەنیا یەک خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.

پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی ده‌ستی ئه‌ورووپا ئه‌مساڵ له‌ وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌رێوه‌ ده‌چێت.