هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا باڵاده‌ستی خۆی به‌سه‌ر پۆڵه‌ندا سه‌پاند

k24 ـ هه‌ولێر
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی ده‌ستی ئه‌ورووپا، ھەڵبژاردەی کراواتیا بردنەوەیەکی مەزنی تۆمار کرد.
بۆ قەرەبووکردنەوەی دۆڕانەکەی یاری رابردوویان بەرامبەر فەڕەنسا رووبەرووی ھەڵبژاردەی پۆڵەندا بووەوە.
ھەر لە سەرەتای یارییەكه‌دا کرواتییەکان باڵادەستی خۆیان بەسەر پۆڵەندییەکان سەپاند و گێمی یەکەمیان بە ئەنجامی ١٥ گۆڵ بەرامبەر بە ١٠ گۆڵ لێ بردەوە.
لە گێمی دووەمیش کرواتیا ھەمان سیناریۆی گێمی یەکەمیان دووبارە کردەوە و لە کۆتاییش یارییەکەیان بە ئەنجامی ٣٧ گۆڵ بەرامبەر ٢٣ گۆڵ یارییەکەیان بردەوە، کرواتیا لە ریزبەندی کۆمەڵەی یەکەم لە پلەی دووەمە و ٥ گۆڵی کۆکردووەتەوە پۆڵەنداش خاوەنی ٢ گۆڵە و لە خانەی چوارەم دێت.
پاڵه‌وانییه‌تیی تۆپی ده‌ستی ئه‌ورووپا ئه‌مساڵ له وڵاتی پۆڵه‌ندا به‌رێوه ده‌چێت.