به‌ ڤیدیۆ..به‌ربژێره‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا راگه‌یاندران

دوو كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی تێدایه‌

K24 ـ سویسرا

فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیھان ئەمرۆ سێشەممە بە فەرمی ناوی ئەو پێنج پاڵێوراوەی راگەیاند کە رکابەری دەکەن لەسەر بردنەوەی پۆستی سەرۆکایەتی فیفا لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو.

بەپێی لیستەکەی فیفا ھەریەکە لە شێخ سەلمانی بەحرەینی، ئەمیر عەلی ئوردەنی، جانی ئینڤانتینیۆی سویسری، تۆکیۆ سیکسوێلی ئەفریقی و جیرۆم شامبانی فەرەنسی لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو رکابەری دەکەن.

ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا لە 26ـی فێبرایەری داھاتوو لە زیورخ بەرێوەدەچێت، لەپێناو دەستنیشانکردنی شوێنگرەوەی جۆزێف بلاتەری سەرۆکی پێشوو.