قه‌یرانی دارایی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كانی قه‌ره‌باڵغ كردووه
زۆربه‌ی هاووڵاتیان توانای دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیان نیه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، هاووڵاتیان زیاتر روو له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان ده‌كه‌ن.
زۆربه‌ی هاووڵاتیان ناتوانن خه‌رجی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان دابین بكه‌ن، بۆیه بارگرانییه‌كی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان.
هاووڵاتیان داوا ده‌كه‌ن نرخی نۆرینگه و نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ركردنه‌كانی دیكه كه‌مبكرێنه‌وه.