گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی به‌سه‌ر هه‌ڕه‌می (خۆفۆ)دا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت
سێ ساڵ به‌ند ده‌كرێت
K24 - قاهيره:
گه‌شتیارێكی ئه‌ڵمانی، به‌سه‌ر هه‌ڕه‌می (خۆفۆ)ی میسر، كه یه‌كێكه له حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی جیهان، هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و به كامێراكه‌شی چۆنیه‌تی پێداهه‌ڵگه‌ڕانی تا لووتكه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كه تۆماركردووه.
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی یاساكانی میسر، ئه‌و كاره قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌و گه‌شتیاره ئه‌ڵمانییه یاساكانی تێكشكاندووه و به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی میسریش، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی میسریش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، كه پێده‌چێت ئه‌و گه‌شتیاره ئه‌ڵمانییه به‌ناوی (ئه‌ندرێ سیسیلسكی) ته‌مه‌ن 18 ساڵه، به گوێره‌ی یاساكانی میسر ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ند بكرێت.
هه‌ڕه‌می خۆفۆ، به یه‌كێك له كۆنترین شوێنه‌واره مێژووییه‌كان داده‌نرێت له‌لایه‌ن فيرعهونهكانی میسره‌وه، به‌ر له 4500 ساڵ پێش ئێستا بنیاتنراوه.