فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن
بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنووری شاره‌دێی سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، كه‌مێك به‌ر له ئێستا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ناوچه‌كانی گه‌لی موغارێ، خنێر، خواكوڕك و كانیهڕهشییان به چڕی بۆردومان كردووه.
په‌یامنێری كوردستان 24 پێی راگه‌یاندین، تا ئێستاش بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.