یاریزانه‌كه‌ی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد و ئینته‌رمیلان به‌یه‌كجاری وازیهێنا
نیمانیا ڤیدیچ یاریزانی سڕبی و پێشووی یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و ئینته‌رمیلان به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌یاریكرن راگه‌یاند.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد سوپاسی ئه‌م یاریزانه‌ی كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رابردوو رۆڵی هه‌بووه له بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كانی یانه‌كه له پرێمه‌رلیگ، چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانه‌كان و جامی كاپیتاڵ وه‌ن.
ئه‌م یاریزانه 34 ساڵیه به‌هۆی پێكانه زۆره‌كانی و كه‌می به‌شدارییه‌كانی له‌یارییه‌كان به‌ناچاری گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئینته‌رمیلان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دواتریش ئه‌م یاریزانه نزیك بوو له گه‌ڕانه‌وه بۆ خولی ئینگلیزی له ده‌رگای ئه‌ستۆن ڤێلاوه، پێش ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری كۆتایی به كاروانی یاریكردنی بهێنێت.