ئه‌مرۆ پاڵه‌وانی ئاسیا به دیار ده‌كه‌وێت
به ڤیدیۆ.. هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆی گه‌یانده ئۆلمپیادی ریۆ دی جانیرۆی 2016
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له یاریی كۆتایی جامی تۆپی پێی ئاسیا بۆ ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵان كۆتایی دێت، كه بڕیاره ئه‌مڕۆ له كات 5:45 خوله‌ك هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور و ژاپۆن به یه‌ك بگه‌ن.
لە یاری دەست نیشانکردنی پلەکانی سێیەم و چوارەمیش، ھەڵبژاردەی عێراق توانی سەرکەوتنێکی گرن بەرامبەر قەتەر بەدەست بێنێت.
ھەردوو ھەڵبژاردەی ئۆلمپی قەتەر و عێراق رووبەرووی یەکتر بونەوە، لە خولەکی ٢٧ ئەحمەد عەلائەدین توانی گۆلی یەکەم بۆ قەتەرییەکان تۆمار بکات و ئەم گێمە بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمدا، پێش کۆتایی ھاتنی یارییەکە، لە خوله‌كی ٨٦ موھەنەد عه‌بدولرەحیم توانی گۆڵی یەکسان بوون تۆمار بکات، لە گێمی زیادکراوی یارییەکەشدا جارێکی تر ئەیمەن حوسێن توانی گۆلی دووم بۆ ھەلبژاردەی رافیدەین تۆمار بکات.
بەم ئەنجامە ھەڵبژاردەی ئۆلمپی عێراق توانی پلەی سێیەم به‌ده‌ست بێنێت و هاوشان له‌گه‌ڵ كۆریای باشور و ژاپۆن وه‌ك 3 نوێنه‌ری ئاسیا به‌شداریی یارییه‌كانی ئۆلمپیادی ریۆی ٢٠١٦ـی برازیل ده‌كه‌ن.