چێڵسی یاریزانێکی دیکەشی گواستەوە ریزەکانی

له‌ خولی ئه‌مه‌ریكاوه‌ به‌ره‌و پرێمه‌ر لیگ هاتووه‌

K24 ـ هه‌ولێر

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە فەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ مات میازگای بەرگریکاری لاوی یانەی نیویۆرک ریدبۆڵزی ئەمریکی واژووکرد.

گرێبەستی یاریزانە ٢٠ ساڵیەکە بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو دەبێت، لەلایەن خۆشیەوە یاریزانەکە دڵخۆشی دەبڕی بەم گرێبەستە و دەڵیت: "زۆر دڵخۆشم بە واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەیەکەی گەورەی وەکو چێڵسی".

ئەم یاریزانە بۆ یەکەمجار لە تەمەنی ١٧ ساڵی وەکو پیشەگەر گرێبەستێکی واژووکرد، یەکەم یاریشی لەگەڵ تیپی یەکەمی ریدبۆڵز لە تەمەنی ١٨ ساڵی بوو.