بایرن میونشن داوای یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌درید ده‌كات
پێشتر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئانچیلۆتی یاریی كردووه
K24 ـ هه‌ولێر
له هه‌واڵێكی تایبه‌تدا، رۆژنامه‌ی تی زێدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه، یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی داوای سامی خدێرهی یاریزانی یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی ده‌كات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا باڤاری بۆ وه‌رزی داهاتووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی له پێناو كڕینی ناوه‌راستكاره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماده كردووه.
سامی پێشتر له ژێر سه‌رپه‌رشتی كارلۆ ئانچیلۆتی له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی كردووه، هه‌مان ئه‌و راهێنه‌ره كه وه‌رزی دادێ ده‌بێته راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه دیسان له یانه‌كه‌ی ببینێت. داوای سامی خدێرهی كردبێ.
سامی ته‌مه‌ن 28 ساڵان به ره‌سه‌ن توونسییه و هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه، پێشتر له 2010 له یانه‌ی شتوتگارته‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه كرد، هاوینی ساڵی رابردوو ریزه‌كانی یانه‌ی شاهانه‌ی جێهێشت و بۆ یانه‌ی خانمه‌پیره‌كه‌ی تۆرینۆ گواسترایه‌وه كه یانه‌ی یوڤێنتۆسه.