ژیانی ڤان خال له مه‌ترسیدایه
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پاسه‌وانی بۆ گرتووه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه ژیانی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له مه‌ترسیدایه، ئیداره‌ی یانه‌كه‌یش له پێناو سه‌لامه‌تی ئه‌و راهێنه‌ره پاسه‌وانی تایبه‌تی بۆ گرتووه.
رۆژنامه‌ی Mirrorـی به‌ریتانیا له چاپی ئه‌مرۆیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ترسی رق و كینه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه چه‌ندان پاسه‌وانی له‌به‌رده‌م ماڵی لویس ڤان خالی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی جێگیر كردووه.
ڤان خال به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه جیا له ماڵه‌وه، به‌ڵكو له كاتی راهێنانه‌كانیش له ترسی په‌لامار و ئاژاوه‌ی هانده‌ران پێویستی به پاسه‌وانه. ده‌شڵێت: هه‌ست به مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خۆم و خێزانه‌كه‌م ده‌كه‌م، بۆیه ده‌مه‌وێت شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێستاشم بگۆڕم و بۆ شوێنێكی دیكه‌ی ئارارمتر و سه‌لامه‌تر كۆچ بكه‌م.
ڤان خال له هاوینی 2014 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كردووه و هیچ نازناوێكیشی بۆ یانه نه‌بردۆته‌وه، له چامپیۆنس لیگی ئه‌م وه‌رزه ماڵئاواییان كردووه و تا ئێستایش یانه‌كه له پرێمه‌ر لیگ نه‌یتوانیوه له 4 یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه بێت.