شاندی سوید له هه‌ولێر: لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ئاماده‌ن چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن
"ئێمه ئاگاداری ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمین"
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی سویدی بە سەرپەرشتی یێنس ئۆرباك سكرتێری ئۆلد پاڵم سێنتەر و ئەندامییەتی فرێدریك مالم ئەندامی پەرلەمانی سوید و چەند كەسایەتییەكی سیاسی لە پارتی لیبرال دیموكرات و پارتی سۆسیال ديموكراتى سویدی لە ھەولێرەوە گەڕانەوە وڵاتەكەیان.
بەر لە گەرانەوەیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئۆرباك رایگەیاند: "ئێمە ئاگاداری ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستانین، بەڵام دوای كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ لایەنە ناكۆكەكان، ئێستا وای دەبینم لایەنەكان ئامادەییان تێدایە، بەیەكەوە كۆببنەوە و كێشەكان چارەسەر بكەن".