سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووریی ده‌كات؟
"به‌غدا خۆی له نێو قه‌یرانی ئابووریدایه"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و كاریگه‌ری به‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی داراییدا، دیندار نه‌جمان دۆسكی سیاسه‌تمه‌دار رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه ده‌ستپێكێكی باشه، به‌ڵام به‌غدا خۆی له قه‌یرانی دارایی دایه.
له میانه‌ی میوانداریكردنیدا له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كه‌ناڵی كوردستان 24، دیندار نه‌جمان دۆسكی سیاسه‌تمه‌دار و وه‌زیری پێشووی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق گوتی: "سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌ستپێكێكی باشه، به‌ڵام كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به سه‌ردانێكی چه‌ند كاتژمێری شاندی كوردی بۆ به‌غدا چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام باشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌ستپێكی دیالۆگ و دانوستانێكه له نێوان هه‌ردوولادا".