دوو کۆمپانیای جیهانیی پێشبینیی بەرزبوونی نرخی نەوت دەکەن
پێشبینیی دەکەن لە ناوەڕاستی ساڵی 2016 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە 50 دۆلار
K24ـ هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان پیشبینیی ده‌كرێت ئه‌مساڵ نرخی نەوت به‌رزبێته‌وه و بگاته 50 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
كۆمپانیای بریتیش مێرلین پێشبینیی ده‌كات له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا به‌هۆی هاتنی وه‌رزی هاوین و زۆربوونی خواستی چین بۆ نه‌وتی خاو نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاو لە جیهان بۆ 50 دۆلار به‌رزببێته‌وه.
كۆمپانیای برتش پترۆلیۆم (BP) کە یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری نەوت لە جیهان به‌هه‌مان شێوه پێشبینیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو ده‌كات له بازاڕه‌كانی جیهان.
نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بووه‌ته‌وه و له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 20 دۆلار له نرخیی له ده‌ستداوە و نرخی هەر بەرمیلێکی گه‌یشته خوارەوەی 30 دۆلار.
ئێستا ئاستی بەرزی به‌رهه‌مهێنان و زۆربوونی یهدەکی نه‌وتی خاو و ناكۆكییه‌كانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپێك) كاریگه‌ریان خستووه‌ته سه‌ر نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان.