پسپۆڕێكی ده‌روونی: قه‌یرانی دارایی فشاری ده‌روونی دروستكردووه
."ئاستی گوزه‌رانی رۆژانه كاریگه‌ری ده‌روونی هه‌یه"
K24 ـ هه‌ولێر:
د.عومه‌ر یاسین پسپۆڕی ده‌روونزانی له زانكۆی سه‌لاحه‌ددین، له به‌رنامه‌ی رۆژ باشی كوردستان 24 دا، پاڵه‌په‌ستۆی كاركردن و كاریگه‌رییه ده‌روونییه‌كانی قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران شیده‌كاته‌وه.
ئه‌و مامۆستایه‌ی ده‌روونزانی پێیوایه، ته‌ندروستی ده‌روونزانی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی مرۆڤ و ئه‌و لایه‌نه له وڵاتی ئێمه فه‌رامۆشكراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و پسپۆڕه، لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤ هه‌یه و مرۆڤه‌كانیش جیاوازن له ئاستی كاردانه‌وه ده‌روونییه‌كان به‌رامبه‌ر به فشاره‌كان.
دكتۆر عومه‌ر ده‌ڵێ: "هه‌موو نه‌خۆشیه‌كانی مرۆڤ په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی ده‌روونییه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه سه‌رجه‌م نه‌خۆشییه عه‌قڵییه‌كان، نه‌خۆشییه جه‌سته‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ندییان به لایه‌نی ده‌روونییه‌وه هه‌یه".
به رای ئه‌و پسپۆڕه دۆخی خراپی گوزه‌رانی تاك كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له رووی ده‌روونییه‌وه.
له‌م به‌رنامه‌یه‌ی كوردستان24دا زانیاری زیاتر ده‌بیستن.